٢٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٣١
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: لیژنەی هاوبەش لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ دوشەممە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دووەمین کۆبوونەوەی خۆی ئه‌نجامدا.

(ABNA24.com)  لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بە توندی رووداوە تیرۆریستییەکەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی هەولێری سەرکۆنە کرد و دەستخۆشی لە دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد کە لە ماوەیەکی کورتدا توانیان ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیربکەن.

 سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق تیشکی خستە سەر سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بە شێوەیەکی زۆر ورد  زانیاریی پێویستی لەبارەی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بۆ بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی عێراق روونکردبووەوه. کە بڕیارە شاندی هاوبەشی هەردوولا لە نزیکترین کاتدا دەست بە گفتوگۆی چڕ بکەن بۆ دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا.



/129